4.7
587 review
95.46 MB
Everyone
Content rating
19K
Downloads
Sulaimani Traffic - ترافیک screenshot 1 Sulaimani Traffic - ترافیک screenshot 2 Sulaimani Traffic - ترافیک screenshot 3 Sulaimani Traffic - ترافیک screenshot 4 Sulaimani Traffic - ترافیک screenshot 5 Sulaimani Traffic - ترافیک screenshot 6 Sulaimani Traffic - ترافیک screenshot 7 Sulaimani Traffic - ترافیک screenshot 8 Sulaimani Traffic - ترافیک screenshot 9 Sulaimani Traffic - ترافیک screenshot 10 Sulaimani Traffic - ترافیک screenshot 11 Sulaimani Traffic - ترافیک screenshot 12

About this product

هەموو پێداویستیەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لەیەك بەرنامەدا

Rating and review

4.7
587 ratings
5
4
3
2
1

Sulaimani Traffic - ترافیک description

ئەم بەرنامەیە ٦٠٠ پرسیاری تیۆری هاتووچۆ لەخۆدەگرێت، کە هاوڵاتیان تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن لەو پرسیارانەدا بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری، لەڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانیت پرسیارەکان ببینیت، لەگەڵ چەندین زانیاری و هێمای هاتووچۆ، هەروەها بەرنامەکە بە ٣ ڕەنگ و دۆخی تاریکەوە بەردەستە تاوەکو بەکارهێنەر بێزار نەبێت لە خوێندنەوەی پرسیارەکان.


* ٦٠٠ پرسیاری تیۆری + وەڵامەکانی بە شێوازێكی نوێوە.
* بوونی دەنگ بۆ خوێندنەوەی پرسیارەکان.
* بوونی بەشەکانی تاقیکردنەوە، سەرپێچی، ڕێنمایی.
* بوونی سێ ڕووکار + دۆخی تاریك.
* بوونی ڕێکخستن بۆ گونجاندنی زیاتر بەرنامەکە لەگەڵ بەکارهێنەردا.
* بوونی هێماکانی هاتووچۆ و زانیاری تری تایبەت بە هاتووچۆ.

- پرسیارەکان: تیایدا سەرجەم پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی تیۆری بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە خۆدەگرێت و هەر پرسیارێکت بوێت دەتوانیت زیادی بکەیت بۆ لیستی دڵخواز.

- تاقیکردنەوە: لەم بەشەدا دەتوانیت هەڵسەنگاندن بۆ خۆت بکەیت و تاقیکردنەوە ئەنجام بدەیت لە ٤٠٠ پرسیارەکەدا.

- هێماکان: چەندین هێمای هاتووچۆی تێدایە کە پێویستە شۆفێر واتاکانی بیزانێت.

- ڕێنمایی: لەم بەشەدا چەندین زانیاری خراوەتەڕوو سەبارەت بە شۆفێری و ئوتومبێل لەگەڵ زانیاری لەسەر مامەڵە و ڕسوماتەکانی هاتووچۆ.

- سەرپێچی: لەم بەشەشدا دەتوانیت کات و شوێن و بڕی سەرپێچیەکانی ئوتومبێلەکەت بدۆزیتەوە.

- دڵخوازەکان: لەم بەشەدا سەرجەم ئەو پرسیارانە پیشان دەدات کە زیادت کردون بۆ لیستی دڵخوازەکان و دەتوانیت گەڕان ئەنجام بدەیت بۆ ئاسان دۆزینەوە.

- ڕێکخستن: لە ڕێکخستن دەتوانیت دەستکاری بەرنامەکە بکەیت و ئەو شێوازە دیاری بکەیت کە دەتەوێت.

لە ڕێکخستن ئەم گۆڕانکاریانە ئەنجام بدەیت:
• پیشاندانی وەڵامی ڕاستی پرسیارەکان بەشێوەیەکی خۆکارانە.
• گۆڕینی شێوازی پیشاندانی وەڵامی پرسیارەکان.
• دۆخی تاریك Dark Mode.
• گۆڕینی ڕووکاری بەرنامەکە.
• گۆڕینی فۆنتی سەرجەم نووسینەکانی بەرنامەکە.
• گۆڕینی قەبارەی سەرجەم نووسینەکان.

زانیاری زیاتر
http://www.rivdev.net/p/sulaimani-traffic.html
↓ Read more